( وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡۖ وَلَيُسۡـَٔلُنَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ ) العَنكبوت : ١٣ (١٣ وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ ) دڵنیابن کە گوناهى سەنگینى خۆیان و، هەندێ بارى تریش لەگەڵ بارى گرانى خۆیان هەڵدەگرن و دەبێتە سەر باریان، واتە: گوناحى ئەوانەش دێتە ملیان، چەواشەو سەر لێشێواویان کردوون (وَلَيُسْأَلُنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَمَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ) و بەڕاستیى لە ڕۆژى قیامەتیشدا بەرپرسیارن لەو درۆو دەلەسانەى هەڵیان بەست.